ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٦ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٦٤ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی توند و هەورەتریشقە بۆ باشوور و ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان خێمەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە خان یوونس و ناوچەکانی دەوروبەری بە تەواوی نقوومی لافاو بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٣٧٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٩ کەس.
دەیان جولەکە سەهیۆنییەکان لەژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا بە کۆمەڵ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا و لە حەوشەکاندا گەشتی ئیستفزازییان ئەنجام دا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام دا.
لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان بەهۆی تەقینەوەی گولڵە هاوەنێک کە لەلایەن منداڵانەوە هێنرابوو لە مەدرەسەیەک تەقیەوە و بەهۆیەوە ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٦ منداڵیش بریندار بوون.